بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوارشەممە “١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "فەرەج ئارسن" خەڵکی مەڵەکشای ئیلام ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو بە هۆی بەشداریکردن و چالاکی لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزی ئیلام دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو کرادنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .