هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”۲۴ی نڤەمبری۲۰۲۲”، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمین قۆبادیان” ۲۹ ساڵە خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کاری ناوبراو دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت: تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
