بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : دکتۆر بەختیار محەممەد زادە خەڵکی دەرە شاری ئیلام ، رۆژی سێشەممە ٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە
بە پێی ئەم راپۆرتە : ناوبراو پاش رۆیشتنی بۆ وەزارەتی ئیتڵاعاتی شاری ئیلام لە لایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە بە هۆکارێکی نادیار دەستبەسەر کراوە
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە نادیارە
شایانی باسە دکتۆر بەختیار محەممەد زادە ساڵی رابردوو لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو و لە رۆژی چوارشەممە ٢٦ ئاوریل ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو