ئیلام؛ بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی”شەممە٥ی نوامبڕی٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی”حەمید زینیوەند”، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی محەممەد حوسێن خەڵکی دەڕەشاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ دوای بانگهێشتکرانی بۆ دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

جێگەی باسە:تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی  ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدانیە نییە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular