هانا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی ئەحمەد رەزا حائیری خەڵکی ئیلام و نیشتەجێی تاران، بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابەوە ٤ ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
ئەحمەد رەزا حائیری بەندکراوی سیاسی کوردە و رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لە تاران هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردبوو.
دواتر نابراویان بۆ بەندی ٢ی – ئەلفی بەندیخانە ئێوین لە تاران گواستبۆوە و رۆژی پێنجشەممە ١٣ی خرمانانی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی کاری دادگا ئازادیان کردبوو.