ئیسلام ئاوای غەرب;ڕفاندن و نادیاربوونی مامۆستایەکی زمانی کوردی

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نێردراوە: شارۆمەندێکی ژن بە ناوی “کەژاڵ وەتەنپوور”، مامۆستای زمانی کوردی و دانیشتووی “شاباد”لە  ئیسلام ئاوای غەرب، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا و براوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەم هاوڵاتییە، هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتە.

جێی ئاماژەیه، کەژال وەتەنپوور، خەڵکی شائاباد، ئلە کرماشان کرماشان و خوێندکاری دەرچووی بواری یاسا لەزانکۆی ئیلام، چالاکوانی مافەکانی ژنان و مامۆستای زمانی کوردییە کە لە خۆپیشاندانێکی جەماوەریدا لە شاری ئیلام لەسەر کوشتنی حکومەتی ژینا ئەمینی لە ٢٢ی سەپتامبەری ٢٠٢٢ دەستگیرکرا و تا ئێستا ئازاد نەکراوە 
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە کەفالەتی ٢٨٠ ملیۆنی ئەو ژنە چالاکوانە بە پاساوی داواکردنی کاتی زیاتر بۆ پێداچوونەوە بە کەیسەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە وەرنەگیرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular