بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئیدریس کارساز شارۆمەندی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی شنۆ ، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “ئەندامێتی و هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە سێ ساڵ بەندکران سزا دراوە .
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرابوو و پاشان لە رێکەوتی ٣٠ گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .