ئیتاڵیا ؛ مەیسۆن مەجیدی لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرت

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : مەیسۆن مەجیدی چالاکی مەدەنی و چالاکی سیاسی و ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا کە لە رێکەوتی “١ی ژانویەی ٢٠٢٤” لە ئیتاڵیا دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە ڕاگوێزرا ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ دووشەممە “٢٧ی مەی ٢٠٢٤” بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مان لە خواردن دەگرێت تاوەکوو داواکاریەکانی کە لە لایەن پارێزەرەکەیەوە پێشکەش بە بەرپرسانی دادگای ئیتاڵیا کراون جێبەجێ دەکرێت .

مەیسۆن مەجیدی چالاکی سیاسی ، چالاکی مەدەنی و ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانایە .

دوای کوژرانی ژینا ، مەهسا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران و شەپۆلی ناڕەزایەتی دژە حکومەت لە سەرتاسەری ئێران، مەیسۆن مەجیدی چالاکییەکانی لە دژی حکومەتی ئێران چڕتر کردەوە، ئەمەش وایکرد کوردستانی عێراق بۆی ناپارێزراو بێت و ناچار بوو لەگەڵ براکەی ئەوێ بەجێبهێڵێت . ئەوان پلانیان دانابوو بچنە ئەوروپا، بەڵام بەداخەوە کاتێک گەیشتە ئیتاڵیا، لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٤بە تاوانی ئەوەی یارمەتی کاپتنی ئەو کەشتییەی داوە کە لەگەڵیدا لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیا گەشتیان کردووەلەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیا دەستگیرکرا .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا لە سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئیتاڵیا و ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات پشتیوانی و پشتگیری لەم کچە لاوە بکەن کە بووتە قوربانی سیستەمی دادوەری و حکومەتی نادادپەروەرانەی کۆماری ئیسلامی و لە ئێستادا بە هۆی ناڕوونی دۆسیەکەی لە بەندیخانەیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular