ئومید کەریمی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ رۆژی دووشەممە “23ی ئۆکتۆبری 2023” ئومیدکەریمی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراوە .

ئومید کەریمی رۆژی دووشەممە "11 سێپتێمبری 2023" لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و لەگەڵ بە دواداچوونەکانی بەردەوامی بنەماڵەکەی ، لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular