بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” ئومید مەزڵوم خەڵکی ئاوایی “ئوتەمیش”ی سەر بە مەهاباد بۆ دووهەم جار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ئومید مەزڵوم پێشتریش لە رێکەوتی ٢٥ی ژوەنی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی ئازاد کرابوو .
تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .