هانا: بە پێی ھەواڵی هاوکارانی رێکخراوی ھانا، لە درێژەی نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لە رۆژانی رابردوودا سەدان شارۆمەندی کورد لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ناوی ٩ کەسی دیکە لە شارۆمەندانی دەستبەسەرکراو بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا ئاشکرا بووە و ناوەکانیان بەم شێوەیە:
١- وریا ئەمیری ١٨ ساڵ و خەڵکی کامێران
٢- سالار ئەحمەدی چالاکی مەدەنی و خەڵکی کامێران
٣- فەرزاد دووستی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی سنە
٤- حسێن نادری خەڵکی شنۆ
٥- جەعفەر ئەمیری ھونەرمەند و چالاکی مەدەنی بە ناوبانگی کرماشان
٦- پەرتەوی، شانۆکار و ھونەرمەندی خەڵکی کرماشان
٧- ماھان خودادووست ھونەرمەندی لاوی ١٧ ساڵ و خەڵکی قوروە
٨- شۆڕش میرانی خەڵکی بۆکان
٩- مەنسوور رەزایی برای ناسر رەزایی لە کوژراوانی ئابان مانگی ٩٨ و خەڵکی سنە
شایانی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ھەواڵە ھیچ زانیاریەک لە چارەنووسی بەندکراونە لە بەردەستدا نییە.