ئاشکرا بوونی ناسنامەی چوار شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە 

هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سەدان شارۆمەندی کورد لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بە کوشتنی حکومەتی مەهسا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، ئەمڕۆ هەینی “٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” ناسنامەی چوار شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرا بوە کە بەم شێوەیە.

 

"محەممەد محەممەدزادە تەمەن١٦ساڵ خەڵکی جوانڕۆ ، فەرشید گوفتاری خاڵکی سنە ، جەواد سەیدی و موحسن پەروەرش خەڵکی گیلان ‌‌غەرب سەر بە کرماشان" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەم چوار شارۆمەندە زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular