هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سەدان شارۆمەندی کورد لە ڕەوتی گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بە کوشتنی حکومەتی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
رۆژی سێشەممە "١٨ی ئۆکتۆبری٢٠٢٢" ناسنامەی ١٧ شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرا بوە کە بەم شێوەیە:
١- شەهرام ئەزگورتەن خەڵکی مەهاباد
٢- ئەمیر نەدیمی خەڵکی کامیاران
٣- دیاکۆ کەبودوەند خەڵکی دیواندەرە
٤- تەیموور بەهرامی خەڵکی سنە
٥- ئومید موحبی زادە خەڵکی دێولان
٦- پووریا(سۆران) ڕەشیدی، وتار دەرمانی کورد و دانیشتوی قەزوێن
٧- ئەسعەد دەستگوزیدە خەڵکی سەقز
٨- عابد خورشیدی لە چالاکانی مەدەنی و کۆنەکاری وەرزشی سنە
٩- سیامەند عەزیزی خەڵکی پیرانشار
١٠- دوکتۆر بێهروز یاسەمی، شاعێر و خەڵکی ئیوانغەرب
١١- سینا فەرەجی خەڵکی مەهاباد
١٢- دیاکۆ محەممەدیان خەڵکی مەهاباد
١٣- هەژار عەلیزادە خەڵکی مەهاباد
١٤- کامیل حەق پەرەست خەڵکی مەهاباد
١٥- ئەحمەد عەلیزادە لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە ی ئابدانان
١٦- ئەشکان پشابادی هونەرمەند و خەڵکی ئاوایی پشاباد سەر بە کامیاران
١٧- ئارمان چهاردیوار خەڵکی سەڵماس و دانیشتوی ورمێ
شایانی باسە ئەمیر نەدیمی، دیاکۆ کەبودوەند، تەیموور بەهرامی و ئومید موحبی زادە بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێ لە گرتووخانەکانی سنە گوازراونەتەوە.