بە پێی ھەواڵێک لە لایەن رێکخراوی ھانا، لە درێژەی نارەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی کوردستان بە کوشتنی حکوومەتی مەھسا ئەمینی ،لە رۆژانی رابردوو سەدان شارۆمەندی کورد لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراون .
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ ناوی ھەشت کەس لە دەستبەسەر کراوان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا ئاشکرا بووە و بەم شێوەیە:
١-عیرفان عەبدی ٢٥ ساڵ تەمەن ،کاسب و خەڵکی شاری سەقز
٢- ئازاد لوتفی ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان
٣-سیروان عەزیزی ٣٣ ساڵ و خەڵکی سنە
٤-خالید ئەمیری چالاکی خەڵکی شاری دێولان
٥-سوھراب بەختیاری ٢٧ ساڵ و خەڵکی ورمێ
٦-محەمەد ئەنساری ٢٩ ساڵ و خەڵکی ورمێ
٧-فەرزاد دووستی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی سنە
٨-سارا بەرزەگەر چالاکی مەدەنی و خەڵکی کرماشان