بە پێی سەرچاوە ھەواڵی ھانا ،لە رۆژانی رابردوودا سەدان شارۆمەندی کورد لە درێژەی نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان بە کوشتنی حکوومەتی مەھسا ئەمینی ،لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراون.
ھەروەھا سەدان کەس بریندار و دەیان شارۆمەند کوژراون کە بە ھۆی ھەڕەشەی حکوومەت ،ناوی زۆربەی کوژراوان ئاشکرا نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەمە ٣١ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ ناوی ٩ نۆ شارۆمەندی دەستبەسەر کراو بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا ئاشکرا بووە و بەم شێوەیە:
١-ئەیوب خاوەری ٢٣ ساڵە کوڕی موستەفا و خەڵکی مەریوان
٢-زھرا عەلمداری ٢١ ساڵە خەڵکی بیجار و خوێندکاری زانکۆی تاران
٣-مێحراب مورادی ٢٣ ساڵە وەرزشوان و خەڵکی کرماشان
٤- محەمەد مورادی خوێندکاری کارناسی عولوم کامپیوتر ،زانکۆی ڕازی کرماشان
٥-محەمەد ساعد خوێندکاری باڵای خوێندنەوەی لاوانی زانکۆی (علامە طباطبایی)دەرچووی ٩٩ و خەڵکی سنە
٦-سروش حەسینی ٢٧ ساڵە خەڵکی سنە
٧-جەماڵ جوبرەئیلی خەڵکی ئاوایی(آغ تپە)سەر بە ناوچەی شاھین دژ
٨-جەماڵ عەبدی ٣٩ ساڵە خەڵکی سنە
٩-موھەندس سەعید موحسنی ٣٤ ساڵە خەڵکی ئیلام
شایانی باسە جەماڵ عەبدی لە لایەن ھێزە نیزامیەکانی حکوومەت بە زەبری گوللە ،بە سەختی بریندار کراوە و دواتریش دەستبەسەر و تا ئێستا ھیچ ھەواڵێک لە چارەنووسی لە بەر دەستدا نیە.
جێگەی ئاماژەیە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە ھیچ زانیاریەک ،لە چارەنووسی شارۆمەندانی دەستبەسەر کراو لە بەردەستدا نیە.