ئاشکرابوونی ناوی ١٧ شارۆمەندی دەستبەسەر کراو لە شارەکانی کوردستان 

لە رۆژانی ڕابردوودا و لە درێژەی نارەزایەتیەکانی خەڵک بە کوشتنی حکوومەتی مەھسا ئەمینی ،سەدان شارۆمەندی کورد لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراون.

ھەروەھا سەدان کەس بریندار و دەیان کەسی دیکە کوژراوان ،کە بە ھۆی ھەڕەشەی حکوومەتی ناوی زۆربەی ،کوژراوەکان ئاشکرا نەکراوە .
ئەمرۆ دووشەمە ٣١ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ ناوی ١٧ کەس لە شارۆمەندانی دەستبەسەر کراو ،بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا ئاشکرا بووە و بەم شێوەیە :
١-سەعید ئێران نژاد خوێندکاری عولوم کامپیوتر ،زانکۆی ڕازی کرماشان 
٢-سەید محەمەد شوکری خەڵکی مەھاباد 
٣-ئیلھام قادری دەروونناس و خەڵکی سنە 
٤-زانا محەمەدی ٢٢ ساڵە و خەڵکی ڕەوانسەر
٥-ئارین رەزایی ١٧ ساڵە و خەڵکی ڕەوانسەر 
٦-قوباد پابەرجا خەڵکی ڕەوانسەر 
٧-مەسعود مورادی خەڵکی ڕەوانسەر 
٨-ئەشکان مورادی خەڵکی ڕەوانسەر 
٩-ئەردەڵان نەجەفی خەڵکی ڕەوانسەر 
١٠-مێھرداد ڕەزایی خەڵکی ڕەوانسەر 
١١-وەحید شادمانی خەڵکی ڕەوانسەر 
١٢-کامەران بالەکان خەڵکی ڕەوانسەر 
١٣-مێھدی فەقیری خەڵکی ڕەوانسەر
١٤-ئەبولفەزل ڕوستەمی خەڵکی ڕەوانسەر 
١٥-فەرید مەردانی خەڵکی ڕەوانسەر 
١٦-ڕەزا ئەمیری ٥٠ ساڵە و خەڵکی ڕەوانسەر 
١٧-جەوھەر مورادی خەڵکی ڕەوانسەر 

جێگەی ئاماژەیە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە ھیچ زانیاریەک ،لە چارەنووسی دەستبەسەر کراون لە بەردەستدا نیە.


RELATED ARTICLES

Most Popular