بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا ،لە رۆژانی ڕابردوودا دو شارۆمەند بە ناوەکانی فەرزاد دووستی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی سنە ،و ھەروەھا دانش عەلیخانی ھونەرمەند ٢٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی کامێران لە درێژەی نارەزایەتی دەربڕین بە قەتڵ و کوشتنی حکوومەتی مەھسا ئەمینی، لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراوەتەوە .
جێگەی ئاماژەیە ،تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە لە چارەنووسی ئەم دو شارۆمەندە ھیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
