هانا؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە دژی کوشتنی “مەهسائەمینی”(ژینا) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیران, دەستبەسەر کراون و بە سەدان کەس بریندار بوون و دەیان هاووڵاتیش گیانیان لە دەست داوە کە بە هۆیی هەرشەی حکومەتی ئیران ناسناوی زۆربەی کوژراوەکان ئاشکرا نکراون. ئەمڕۆ سێشەممە ١ی نوامبری ٢٠٢٢، ناسناوی ١٧ هاووڵاتیی دیکەی دەستبەسەرکراو لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاستکرایەوە بەم شێوەیەی خوارەوە…
۱ـ نەعیم لەشکری خەڵکی بیجار
۲ـ ئارتین محەمەدنژاد۱۴ساڵە خەڵکی مەهاباد
۳ـ مەنسورخادەم پیر خەڵکی مەهاباد
۴ـ محەمەد ئەمین ئارمەند کوری سۆران خەڵکی مەهاباد
۵ـ سۆران ئارمەند خەڵکی مەهاباد
۶ـ یەحیاموعین فەر خەڵکی مەهاباد
۷ـ کارۆئەمینی ۱۷ساڵە خەڵکی سەقز
۸ ـ فەرەیدوون نەبی ۲۱ساڵە خەڵکی پیرانشار
۹ـ ئارام حەبیبی خوێندکاری کۆرد لە زانکۆی دەماوەند
۱۰ـ هانیە عەزیزی کوری ئەرسەلان خەڵکی بۆکان
۱۱ـ کەیوان جبرەییلی کوڕی ئەیوب خەڵکی شاهین شار
۱۲ـ ئەفشین زارعی کوڕی سەعید خەڵکی ئاق تەپە سەربە شاهین دژ
۱۳ـ کەیوان قادری ۲۳ساڵە کوڕی بایزید خەڵکی ئەشنویە
۱۴ـ مێهران قادرپور خەڵکی ئەشنویە
۱۵ـ نەجمەدین مڕشە کوڕی جەلال خەڵکی ئەشنویە
۱۶ـ ئەمیرسەعیدغیاسی ۲۶ساڵە خەڵکی سنە
۱۷ـ سادق قەنبەرزادە خەڵکی ئابدانان
شایانی باسە "ئارتین محەممەد نژاد" تووشی نەخۆشی تەنگەنەفەسی بووە و لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کراوە.
یەحیا موعین فەر بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ گوازراوەتەوە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە لە بەردەستدانییە.
