سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانای ڕاگەیاندوە؛ هونەرمەندێکی کورد بە ناوی “خەبات فەدایی” خەڵکی ئاوایی “بویەر” سەر بە سەوڵاوا و دانیشتوی تاران، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە بەندیخانەی ئێڤین ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
جێی ئاماژەیە ئەم هونەرمەندە کوردە ڕێکەوتی "٢ی ڕەزبەری ١٤٠١" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو کە لە ماوەی دەستبەسەر بوونیا لە هەمو جۆرە مافێک بێبەش بوە تەنها چەن جار لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی تەلەفوونی بوە.
هەروەها ئۆتۆمبیلی تایبەتی ئەم هونەرمەندە کوردە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و حەسابی بانکی خۆیو هاوسەرەکەیشی داخراوە بەردەوام بنەماڵەی خەبات فەدایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەخرێنە ژێر زەخت و هەڕەشە.