بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “١٣ی رەشەمەی ١٤٠٢” زانا منبەری” تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی بەهزاد ، خەڵکی ئاوایی نێر و دانیشتوویی سنە ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد بووە .
زانا منبەری لە رێکەوتی "١ی رەشەمەی ١٤٠٢" بە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە حاجیاوای سنە دەستبەسەر کرابوو .
زانا منبەری تەمەن ٣٤ ساڵ خوشکەزای "پەیمان منبەری" لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ، ژیان ، ئازادیە .