بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی شەممە “١٦ی سپتابری ٢٠٢٣” هێزە ئەمنیەتیەکان ئازاد حاجی میرزایی ، لە چالاکانی ژینگەیی شاری سنەیان دەستبەسەر کردووە
بە پێی ئەم راپۆرتە پاش تێپەڕ بوونی سێ رۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکە کوردە ، هەواڵێک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی لە ئارادا نیە .
