هانا: ڕۆژی دووشەممە”۲٣ی ئابانی ۱٤۰۱ی هەتاوی_
۱٤ی نۆڤامبری ۲۰۲۲ی زایینی”هونەرمەندی کورد “خەبات فەدایی” خەڵکی گوندی “بۆریدەر”ی سەروئاوا و دانیشتووی تاران،پاش ئەشکنجەی گیانی و ڕاگیرانی لە بەندیخانە بەدانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەوین ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هونەرمەندە کوردە لە”٢ی ئوکتۆبڕی ١٤٠١” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی دەستبەسەرکردندا لە هەر مافێکی سەرەتای مرۆڤ بێبەش بووە و تەنیا چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.
هەروەها ئۆتۆمبێلی شەخسی ئەم هونەرمەندە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و حسابی بانکی ناوبراوو هاوسەرەکەیشی بلۆک کرا.
