ئازادکرانی شارۆمەندێک بە دانانی بارمته

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا راگەیاندوە: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی “وەحید ڕەحیمی” خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتەی قورسی یەک ملیار و نیو لە زیندان ئازاد کرا .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد کە لە کاتی ئازاد بوونی دەستێکی شکاوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئوکتۆبری٢٠٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular