هانا: ڕۆژی سێ شەممە۱۰ی ئابانی۱۴۰۱، دوو خوێندکاری کورد بە ناوی “واران محەممەد نژاد”، خوێندکاری باڵای هونەری زانکۆی یەزد و ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نەوژین” و “مەهشید مەشەعشعی” خوێندکاری زانکۆی تەکنیکی کرماشان ئازاد کران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە"واران محەمەد نژاد"ڕۆژی یەکشەممە "٢٤ی ئابانی ١٤٠١" لەگەڵ سێ ئەندامی بنەماڵەکەی، بەناوی"سەحەر وەهابی"، دایکی "ویدامحەممەد نژاد"، خوشک و "پیام میری"، هاوسەری ,ناوبراو لەکاتی سەردانیکردنی ناوەندە ئەمنیەکانی"شارامەفەر" لە سنە،بو ئاگاداربونەوە لە چارەنوسی"واران"کردوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
هەروەها"مەهشید مەشەعشعیی ڕۆژی شەممە ٧ی ئابان ١٤٠١ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە نوستنگەی زانکۆی تەکنیکی کرماشان دەستبەسەر کرا.