راپۆرتی ھەواڵنێری ھانا ،ئارەش سادقی چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی پێشوو ،لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراوەتەوە .
سەعاتێک لەمەوپێش باوکی ئەم چالاکە مافی مرۆڤیە بە دەرکردنی بابەتێک ،لە سەر لاپەڕەی شەخسی خۆی ھەواڵی گرتنی کوڕەکەی بڵاو کردەوە.
شایانی باسە کە ئارەش سادقی نەخۆشی «کندروسارکومای»ھەیە و ھەر ئەوەش بووتە ھۆی نیگەرانی زیاتری بنەماڵەی ئەو چالاکە مافی مرۆڤیە