ئارین کۆخائی ١٩ ساڵە بە دورینی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت

هانا: ڕۆژی سێشەممە”١٤ی فێوریەی٢٠٢٣، ئارین کۆخائی، ١٩ ساڵە کوڕی نەورۆز و خەڵکی ئیلام، لە زیندان بە دورینی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.

بەپێی زانیارییەکان، ئارین کۆخایی بە دورینی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جێ بەجێ نەکردنی دۆسیەکەی.

ئاریان کۆخائی لە لایەن دادسرای گشتیی ئینقلابی ئیلامەوە بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرۆپی تاوانکاری، تێکدان و نیشاندانی هێز بە چەکی ئاگرین و تێکدانی نەزمی گشتی" تۆمەتبار کراوە.

هه ڕوه ها له دۆسیه یه کی دیکه دا، له لایه ن دادگای تاوانه کانی ئیلام به تۆمه تی " سوکایه تیکردن بە پیرۆزه یەکانی" کۆماری ئیسلامی سزای غەرامەی بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ,ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular