هانا: بەپێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە هانا، سێ شارۆمەندی تر بە ناوەکانی سیجاد رەحمانی، روحوڵڵا رەحیمی و جەڵال عەبدوڵڵاهی لە ناڕەزیەتییەکانی خەڵک دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هیزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە، لە رۆژانی رابردوودا دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەوە.
شایانی باسە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێران و هەوڵی حکومەت بۆ ئاشکرا نەبوونی ئەم قەتڵە و پەردەپۆش کردنی، لە سەقز و شارەکانی کوردستان ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی دەستی پێ کرد و پاشان ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە سەراسەری ئێرانی گرتەوە و ئێستا بۆ ماوەی مانگێک زیاترە درێژەی هەیە.
لەم ماوەیەدا هەزاران کەس دەستبەسەر کراون و سەدان کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارن بوون.