بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە”٦ی دیسەمبری٢٠٢٢”دوو میرمنداڵ بە ناوەکانی “یەزدان حاسلی” ١٦ ساڵە و “ئەشکان نوسرتیان” ١٥ ساڵە خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێنران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە .
تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
