هانا: شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣١ی ژولای ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئینتزامی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە جادەی خوڕەماوا تەقەیان لە ماشێنی شارۆمەندێک بە ناوی “رەحمان راشدی مەنیش” خەڵکی ئاوایی “قوڵقوڵە”ی ناوچەی مەریوان کردووە و لە ئاکامدا دوو منداڵ بە ناوەکانی “هادی راشدی مەنیش” و “مەتین راشدی مەنیش” پێکراون و گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها بەپێی ئەم راپۆرتە، دۆخی تەندروستی رەحمان راشدی مەنیش و هاوسەرەکەی ناجێگیر و خراپ راگەیەندراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری تەقەی هێزە چەکدار و ئینتزامییەکانی حکومەت لەو بنەماڵەیە ئاشکرا نییە.