مهاباد: ئازار و لێدانی منداڵێک لەلایەن زڕباوکییەوە 

هانا: رۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٦ی ژولای ٢٠٢٢)، منداڵێکی ١٢ ساڵان لەلایەن زڕباوکییەوە کەوتووەتە بەر ئازار و لێدان و لەشی کوتراوە و شین  و مۆر بووەتەوە. 

جیرانەکانی ئەو ماڵە گوێیان لە هاوار و گریانی منداڵەکە بووە و فریای کەوتوون و منداڵەکەیان رزگار کردووە. 
ئەو منداڵە گۆیا لە سەر ئەوەی کایەی لەگەڵ منداڵانی تر کردووە و بووەتە دمەقاڵەیان، لەلایەن زڕباوکییەوە بەم جۆرە تەمبێ کراوە و روخسار و ملی، سینگ و زگی، پشت و پشتێنی و باوقی ئەندامانی لەشی شین و مۆر هەڵگەڕاوە یا بریندار بووە. 

سەرچاوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئاگاداریان کردین ئەو منداڵە ١٢ ساڵە بە هۆی ئەوەی گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانە لە بەندیخانە بەند کراوە. 
هەروەها هاوکارانی هانا ئەمەیان پشتڕاست کردووەتەوە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، "سازمانی بێهزیستی" و باقی ناوەند و ئورگانە پێوەندیدارەکان لەم بارەوە هیچ هەوڵێکیان نەداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular