گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامیەکانی  سنوور

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە “٢٣ ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “موحسێن عەبدوڵڵاهی” خێزاندار باوکی ٤ مناڵ و خەڵکی ئاوایی “کانی بەرد” بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانەوە گیانی لە دەستدا .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم کۆڵبەرە کوردە لە سنووری "کێلە" لە کاتێکدا کە هیچ جۆرە کۆڵە و بارێکی پێ نەبووە لە لایەن هێزەکانی سنوورەوە کراوەتە ئامانج و بە فیشەکی شەڕ سینگی بریندار بووە و گیانی لە دەستداوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular