گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە خۆجێیەکانی حکومەتی ئێران

هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ئاوریلی ٢٠٢٣، کۆلبەرێک بە ناوی “لەتیف ئەحمەدپوور” ٣٦ ساڵە خەڵکی بانە، لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆلبەرییەوە، هێزە خۆجێیەکانی سەر سنوور بە ئەنقەست بە ئۆتۆمبێل لە “هەنگەژال” لێیان داوە ، ناوبراو لە نەخۆشخانەی “شفا”ی سەقز لە ژێر چاودێری پزیشکی دا بوە کە بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە کردووە کە ڕێوڕەسمی پرسە بە بێ ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان وبە شەودا لە بێدەنگیدا بەڕێوە بچێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular