بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “ناسر عوسمانی” کوڕی قادر و خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری “نیروان”ی بانە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە .
ناسر عوسمانی تەمەن ٤٠ ساڵ خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت بوو .
شایانی باسە تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ بانە ڕاگوێزراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .