بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێکی لاو کوژرا .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "سۆران عەبدی" تەمەن ٢٣ ساڵ خێزاندار باوکی منداڵێکی چوارمانگانە ، خەڵکی ئاوایی "بەیان دەرە" و دانیشتوویی شاری بانە ڕاگەیاندووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەکەلێوە تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە بە خاک دەسپێردرێت .
