بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی شەممە “٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری بێتووشی سەردەشت ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کراوەتە ئامانج و فیشەکی بەرکەوتووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "میهرداد عەبدوڵڵازادە" خەڵکی ئاوایی "مارغان"ی سەردەشت سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم کۆڵبەرە دوای ئەوەی فیشەکی بەرکەوتووە لە بەرزاییەکانی سنووری بێتووش کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە .
