بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : حەبیب رەزایی کۆڵبەری تەمەن 52 ساڵ خەڵکی جوانڕۆ کە لە رێکەوتی “٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “نەوسوود” لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە کرابووە ئامانجی تەقەکردن و بریندار کرابوو پاش تێپەڕ بوونی ١٥ رۆژ ، ئەمشەو چوار شەممە “٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢” لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی لەدەستدا .
پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو بە چەکی کڵاشینکۆف لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی لێکراوە و بڕبڕەکانی پشتی شکاو و سیەکانی تووشی خوێنبەربوون بوون .