گیانلەدستدانی “عەتاحسێنی” کۆڵبەری بریندار بە هۆی قورسی برینەکانیەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : عەتا حسێنی کۆڵبەری کوردی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی ئاوایی “بلەبزان”ی پاوە کە ٩ ڕۆژ لەوەوبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری “شوشمێ” بریندار بوو ، شەوی پێنج شەممە “٢٤ی رەشەمەی ١٤٠٢” بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی لەدەستدا .

عەتا حسێنی تەمەن ٣٢ ساڵ خێزاندار و باکی منداڵێک بوو .

ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی چوار شەممە "١٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری شوشمێ سینگی بە قورسی بریندار بوو و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەی تەندروستی نەوسوود ڕاگوێزرا و پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گواسرایەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە ، پاش ئەوەیکە ناوبراو تووشی حاڵەتی مردنی مێشک بوو لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوێزرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular