بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی یەکشەممە “٥ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان کوژراوە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "فارۆق عەلیزادە" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "گەنمان" سەر بە رەبەتی شاری سەردەشت سەلمێنراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و فیشەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە .