بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، سیامەند حەسەنپوور تەمەن ٣٧ ساڵ ، کوڕی محەمەد و خەڵکی ئاوایی “ئەسپەمێزە”ی سەردەشت کە پێشتر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی قەندیل بە قورسی بریندار ببوو ، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لە دەستداوە .
سیامەند حەسەنپوور خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو هەفتەیەک لەمەوبەر لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی قەندیل بە هۆی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە ، لە بەرزایی بەربووەتەوە و تووشی زەبەمەغزی ببوو و چووبووە کۆما .