بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە “٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “زانیار محەممەدی” خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .
زانیار محەممەدی تەمەن ٢٩ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێکی ساوایە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی ١٣ رۆژی رابردوودا لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی بانە ، مەریوان و نەوسود کوژراو و بریندار بوون ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "سەیوان سەحیحی" بە تەقەی راستەوخۆی هەزە نیزامییەکان لە سنووری سەرداوی بانە کوژراوە .
دوو کۆڵبەر بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووتی تەتە ، دوو کۆڵبەریش بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون و کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەرید روبیتا بە هۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری هەنجیرانی مەریوان گیانی لەدەستداوە
