کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی حەرەس حدودی عێراق لە سنووری شوشمێ

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” بە تەقەی هێزەکانی حەرەس حدودی عێراق لە سنووری شوشمێی شاری پاوە بەشی نەوسوود ، کۆڵبەرێک بە ناوی “هوشیار مەحموودی” کوڕی ئەسکەندەر خەڵکی ئاوایی “شمشێر”ی پاوە کوژراوە .

هوشیار مەحموودی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .

هەر وەها دوو کۆڵبەری دیکەش بە تەقەی ئەم هێزانە بریندار بوون

 

ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان "رزگارفەرەجی" پشتڕاست کراوەتەوە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی نەوسوود ڕاگوێزراوە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular