هانا : لە درێژەی شەپۆلی کوشتنی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە ، شەوی چوارشەممە “١٥ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “جەلال حەیدەریان” تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی ئاوایی “قاچیان” سەر بە دیواندەرە ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکان کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “میلاد ئەمیری” تەمەن ٢٠ساڵ خەڵکی ئاوایی “دەرەویان” و “رەغزاد شامحەممەدی” تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی ئاوایی “دەورقەڵا” سەر بە شاری سەقز بریندار کراون .
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی گەیشتوونەتە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئەم سێ کۆڵبەرە لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن .
بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، دوو کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە و تەرمی جەلال حەیدرەیان بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواسراوەتەوە .