بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، کۆڵبەرێک بە ناوی “حسێن کەمالنیا” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “ئەندیزە”ی پیرانشار ، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری جێگیر لە ناوچەی سنووری “دلاوان” قاچی بریندار بووە و گیانی لە دەستداوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو پاش بریندار بوونی بە فیشەک لە لایەن چەکدارێکی پاسەوانی سنوورەوە بە قوناخی چەک چەندین جار لە سەری دراوە و بە قورسی بریندار بووە و پاشان بە جێهێڵراوە کە دواتر لە لایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە بەڵام بە هۆی قورسی برینەکانیەوە و لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە .
هەروەها هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "فەردین قەلاش" خەڵکی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار لە هەمان ڕۆژدا و لە هەمان سنوور ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە قورسی بریندار بووە پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کراوە .