کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەردەشت

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەیانی ئەمڕۆ هەینی “٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێک بە ناوی “ئیبراهیم ئەحمەدنژاد” خەڵکی مەهاباد ، لە سنووری سەردەشت گیانی لە دەستداوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادر کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و کوشتوویانە .

بێکاری ، هەژاری و نەهامەتی لە ئەنجامی نەڕەخساندنی هەلی کار لەلایەن حکومەتەوە و تەقاندنی گوللە بەسەر شارۆمەنداندا ، بە پێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کە ئێران بەهۆی واژۆکردنیەوە پابەندە جێبەجێی بکات ، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەوە دادەنرێت .

RELATED ARTICLES

Most Popular