بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی دووشەممە “١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامیەکان کوژراوە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "ئاهون دەشتی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "میرەدێ" سەر بە بانە ، سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامیە جێگیر کراوەکان لەو سنوورە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و گیانی لەدەستداوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، تا ئێستا تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە تەسلیمی بنەماڵە و کەسوکاری نەکراوەتەوە .