بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە “٥ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “یاوەر وەیسی” خەڵکی ئاوایی “قوڵقوڵە” سەر بە بەشی ناوەندی شاری سەلاس باوەجانی ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان گیانی لەدەستدا .
یاوەر وەیسی تەمەن ٢٨ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری "نەوسوود" لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و پشتی بە قورسی بریندار بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە دەرمانگای نەوسوود گیانی لەدەستداوە .