بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون : ئەمڕۆ بەیانی شەممە “٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود کوژراوە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "پەیمان ئەحمەدی" خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "کاکە رەشید"ی سەر بە جوانڕۆ ، ڕاگەیاندووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود ڕاگوێزراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .