بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : چەن چرکەیەک لەمەوبەر لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر ، کۆڵبەرێکی لاو کوژراوە .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ هێزەنیزامییەکان بە چەکی قورس (دۆشکە) تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە کۆڵبەرێکی لاو بە ناسنامەی "سالار ئەحمەدی" کوڕی ئەحمەد و خەڵکی نەڵاسی سەردەشت گیانی لەدەستداوە .