بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی دووشەممە”٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢” ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژراوە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "جەعفەر فەرەجی" تەمەن ٤٥ ساڵ خێزاندار ، خاوەن منداڵ و خەڵکی ئاوایی "گەورە قەڵا" و دانیشتوویی سەقز سەلمێنراوە .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .
