بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ سێشەممە “٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ کوژراوە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "سینا رەسوڵزادە" خەڵکی نەڵاسی سەردەشت ، ڕاگەیاندووە .